وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیادا ڕێکەوتووین لەسەر پێویستی باشکردنی پەیوەندییەکان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی کۆبوونەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا وتی ئەڵمانیا و تورکیا دەیانەوێت پەیوەندییەکانی نێوانیان باش بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گابرێل سیگمار لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا بن علی یەڵدرم لە لەندەن وتی پێویستە لەسەر هەردوو وڵات کارێکی زیاتر بکەن بۆ چاکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

هەروەها بۆ کەناڵی تێست دی ئێفیش وتی " زیاتر باسمان لە چۆنێتی گەڕانەوە بۆ پەیوەندییە باشەکان کرد."

شایەنی باسە ئانگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەماسوەی ڕابردوودا وتی ئەوروپا پێویستە تورکیا زۆر دوورنەخاتەوە سەرەڕای ئەوەی ترسی ئەوە هەیە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەسەڵاتە زۆرەکەی بە باشی بەکار نەهێنێت و هەروەها هەوڵیدا گفتوگۆکان هێور بکاتەوە سەبارەت بەوەی تورکیا دەیەوێت بێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز