موعتەسەم نەجمەدین: هاتنی تورکیا بۆ عێراق پەیوەندی بە پەکەکەوە نییە

هاتنی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق و لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، ساڵانە بەهۆی هەبوونی پەکەکەوە رووییان داوە، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانیان یان شەڕ لە سەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا.

بەڵام، بەڕاو سەرنجی ئەم شیکەرەوە سیاسییە پێی وایە هاتنی ئەم جارەی لەشکری تورکیا بۆ قووڵایی هەرێمە و مەرامی سیاسی لە پشتە وەک لە شەڕی پەکەکە، دەڵێت پەکەکە تەنها هۆکارێکە.

لەو بارەیەوە موعتەسەم نەجمەدین دەڵێت "تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر هەرێمی کوردستاندا بگرێت، دەشخوازێت هەژموونی خۆی لەو ناوچەیە جێگیر بکات، دەنا روونە لە بەغداد بە باڵوێزی تورکیایان وتووە، پەکەکە لە قەندیل لەو ناوچە سەختانە کۆتاییان پێ نایەت، مەگەر بە چەکی ئەتۆمی لێیان بدەن، هاوكێشەیەکی نێودەوڵەتی لە نێوان زلهێزان لە ئارادایە، تورکیاش هەر نەبێت لە دابەش بوونی خۆی دەترسێت و دەیەوێت پێگەی لە ناوچەکەی بەهێز بکات."

دەربارەی بێ دەنگی هەرێم و عێراقیش لەهەمبەر هاتنە ناوەوەی لەشکری تورکیا بۆ نێو خاکی عێڕاق، ئەم شیکەرەوەیە پێی وایە، پەیوەندی بە دابەش بوونە ئیقلیمی و دەرەکییەکەوە هەیە، عێراقیش کە ئێستا هەوڵ لە ئارادایە کە لە بەرەی روسیا بە هۆی ئێرانەوە نزیک ببێتەوە، لە هەمان کاتدا ئەمریکاش لەهەوڵی ئەو بەرەیەی سونەکانە دەخوازێت عێڕاقیشی تێدا بێت، تورکیاش ژێربەژێر گەمەی خۆی دەکات لە نێوان بەرەی ئەمریکاو روسیاو چیندا، هەرێمی کوردستانیش نە هێزی هەیە نە سیاسییەکانیشی توانیویانە خوێندنەوەی وورد بۆ ئەو رەوشانە بکەن، هەروەها سەنگیان هەبێت لە هاوکێشەکاندا، لەبەر ئەوە بێ دەنگیان هەڵبژاردووە."

لە بەشێکی تری وتوێژەکە باس لەوە دەکات، رەوشی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسییەوە، رەوشیکی دژوارە، روسیاو ئەمریکاش دەیانەویت کورد لە بەرەکەیاندا بن، کوردستانیش لە ئەو هێڵە ستراتیژییەی چیندایە کە هەوڵی پێکەوە بەستنەوەی بۆ دەدات.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوردو تورکیاش موعتەسەم دەڵێت "پارتی دیموکرات لەگەڵ تورکیادا پەیوەندییەکی قووڵی بەستووە، تەنانەت من وای بۆ دەچم رێکەوتنی کوردو بەغداش پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە، ناخوازێت کورد و بەغداد رێک بکەون، ئەگەر کورد زرنگ نەبێت مێژووی ساڵی 1975 دوبارە دەبێتەوە، ئەوسا ئێران رێگربوو لە رێکەوتنی کورد لەگەڵ عێڕاق، دوواییش پشتیان لێ کردین، ئێستاش تورکیا ئەو رۆڵە دەگێڕیت، روونیشە تارادەیەک پارتی رشد نییە لە رێکەوتنیان لەگەڵ عێڕاق."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ موعتەسەم نەجمەدین