له دوای به‌ردانه‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کی شه‌ڕی ڕووسیا له لایه‌ن تورکیاوه له نزیک سنووری تورکیا – سوریا زوویه‌کی ئه‌م حه‌وتووه، رۆژی پێنج شه‌مه گرژی یه‌کانی نێوان ئانکارا و ڕووسیا هه‌روا دریژه‌ی کێشا.
له وتووێژێکی له گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن، سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان، گوتی وڵاته‌که‌ی له به‌ر به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه‌که داوای لێبوردن ناکات.
"پێم وایه لایه‌نێک که پێویسته داوای لێبوردن بکات، ئه‌وه ئێمه نێن، به‌ڵکوو ئه‌وانه‌ن که هه‌ریمی هه‌واییان پێشێل کرد، ئه‌وان پێویسته داوای لێبوردن بکه‌ن."
لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه دێن که سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادمر پوتن به‌ردانه‌وه خواری فڕۆکه‌که‌ی وه‌ک خه‌نجه‌ر لێدانێک له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه زانی که پێ یان وابوو له شه‌ری دژی تێرۆر دا یاریده‌ده‌ر و هاوپه‌یمانمانن. پوتن جارێکی دیکه دووپاتی کرده‌وه که فڕۆکه‌که له هه‌ریمی هه‌وایی سوریادا ده‌سترێژی لیکرا و که‌وتۆته خوارێ و به ڕووداوێکی "دژی قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی" زانی.