به باوه‌ڕی من حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆک کۆمار ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا و قه‌واره‌ی سیاسی تورکیا بگه‌رێنه‌وه بۆ پێش ساڵی 1948 به مه‌به‌ستی دروستکردنی جۆرێک لە ناسیۆنالیسمی ئێسلامی و سیسته‌مێکی تاک حیزبی.
هه‌ندێکیش شه‌ڕه‌که درێژه بکێشێت، دوایین ڕێگا چاره ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی دانیشتنه‌کانی ئاشتییه و من پێم وایه که ئه‌گه‌ر له ڕۆژئاوای تورکیا گوشار له سه‌ر حکومه‌ت زیاتر بێت، زه‌مینه‌ی ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی وتووێژەکان هه‌یه.
ئێستا 25 ڕۆژ له خۆلی نوێی گه‌مارۆی له‌شکری جزیر و شڕنا‌خ و سڵۆپی تێپه‌ڕده‌بێت و زیاتر له 38 ڕۆژیشه باژێڕی سوور له ژێر گه‌مارۆ دایه. هه‌روه‌ها ئێستا نزیک به 6 مانگ له کۆتایی پێهێنان به ئاگربه‌ستی نێوان پ‌ک‌ک و حکومه‌تی تورکیا تێپه‌ڕ بووه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا له‌شکری تورکیا زیاتر له 3000 ئه‌ندام و شه‌ڕوانی پ‌ک‌ک ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کوشتوه. پ‌ک‌ک ئه‌و ئێدعایه به درۆ ناوده‌بات و هه‌ندێک له ئاژانسه هه‌واڵنێرییه‌کان و لایه‌نه جیاوازه‌کانیش ده‌ڵێن خه‌ڵکی مه‌ده‌نی زۆریش له شه‌ڕی نێوان دوو لایه‌نه‌که‌دا کوژراون، به جۆرێک که ده‌کرێت ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان پێی ده‌ڵێت "شه‌ڕی دژه تێرۆر" وه‌ک "شه‌ڕی دژه کورد" پێناسه بکرێت.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌و شه‌ڕه بۆچی سه‌ری گرتووه و ده‌رئه‌نجامی چی ده‌بێت و به‌رگری له ئه‌و چه‌ند شاره‌ی که له ژێر گه‌مارۆی له‌شکریدان تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ حکومه‌تی تورکیا تا چه‌ند ده‌توانێت به‌و شه‌ڕه درێژه بدات؟
ئه‌و به‌رگرییه، به‌رگری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی ئه‌و شارانه‌یه یان ئه‌م شارانه ته‌نیا بوونه‌ته پانتایی شه‌ڕ له نێوان پ‌ک‌ک و حکومه‌تی تورکیا؟ هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تورکیا له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵوێستی جیهانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی کوردستانی تورکیا چییه؟
ئه‌م پرسیارانه‌مان له به‌رنامه‌ی " ههلەو واشنتن" ی ئه‌م حهوتهیە له‌گەڵ به‌ڕێزان دوکتۆر عه‌باس وه‌لی، ڕۆشنبیر و مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تی له زانکۆی بوغازچی ئیستانبوڵ و کاک حه‌سه‌ن قازی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له بلژیک تاوتۆ کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5
Your browser doesn’t support HTML5