شه‌ڕ و پێکدادان له کوردستانی تورکیا به‌رده‌وامه و له نوێترین ئاڵ و گۆڕدا، گروپێکی مافی مرۆڤی تورکیا دەڵێت لە مانگی هەشتەوە بەلانی کەم 162 کەسی سڤیل بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و سەرهەڵداوە کوردەکان کوژراون.
هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسۆنێکی فراوانیان لەو ناوچانە دەستپێکردووە کە ده‌کوتریت هیزه ئۆپۆزیسیونه‌کان بەربەستیان داناوە یان خەندەویان هەڵکەندووە بۆ ئەوەی حکومەت نەگاتە ئەوێ. حکومەتی تورکیا دەڵێت 426 چەکدار لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون کە لە شارەکانی جەزیر، سلۆپی و ناوچەی سوری دیاربەکر ئەنجام بەڕێوەدەچێت.
له هه‌مان کاتدا، دادگایه‌کی ئانکارا حوکمی داوە لێپرسینه‌وه و به‌دوا داچوونی پێویست بکرێت بۆ ئه‌و داواکارییه‌ی ئه‌ردۆغان کردبووی و سه‌لاح ئه‌دین دهمێرتاشی به خه‌یانه‌تکار وه‌سف کردبوو. ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش وتی، گه‌لی کورد له تورکیا له نێوان سه‌ره‌ڕۆیی تاکه‌که‌سی و مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، دووهه‌میان هه‌ڵده‌بژێرن ده‌میرتاشی به خه‌یانه‌ت به وڵات تۆمه‌تبار کرد و وتی، خه‌ڵک و یاسا له تورکیا خائینه‌کان سزا ده‌ده‌ن.
ئێستا پرسیاری ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری له کوردستانی باکوور له ده‌رئه‌نجامی خۆی دا به قازانجی گه‌لی کورد ته‌واو ده‌بێت یان ئه‌مه ده‌وڵه‌تی تورکیایه که له ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت؟ هه‌روه‌ها کام لایه‌ن پێویسته زیاتر خۆی به نیسبه‌تی هه‌ل و مه‌رجه‌که به‌رپرسیار بزانێت و هه‌وڵ بدات بۆ هێورکردنی دۆخه‌که.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ تاو و تۆ کردنی هه‌ل و مه‌رجی ئێستای کوردستانی باکوور له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور ئه‌مه‌گ ئالان، لێکۆڵه‌ری سیاسی، سوهراب که‌ریمی، چالاکی سیاسی و جه‌هانگیری عه‌بدوڵاهی، چالاکی سیاسی وتووێژمان کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5