دوابەدوای ئازادکردنی سەرلەبەری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان کە کوردەکانی سوریا سەرپەرشتیان دەکەن، دژایەتی و بەرپەرچدانەوەی تورکیا بۆ ئەو هێزانە پتر تاوی سەندووە. سەروەختی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و هێزە جیهادییە هاوپەیمانەکانی تورکیاوە هەنگاوێکی ترسناک بوو بۆ بەردەوامیدان بە لەشکرکێشی و دژایەتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە کوردییەکان بە گشتی. هەرچەند تورکیا باس لە نیگەرانی خۆی دەکات لەسەر سنورەکانی بەڵام ئەمریکاییەکان باس لە کۆتاییهێنان بە تیرۆر و بەردەوامی پشتیوانییەکانیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن بۆ کۆتاییهینانی تەواوەتی بە تیرۆر و خانە نوستووەکانی جیهادی و داعشییەکان.
لە ڕۆژی 5 هەتا 7 ی مانگی هەشتی 2019 ، هەردوو شاندی لەشکری ئەمەریکایی و تورکی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی پلانەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا. هەردوو شاندەکە رێکەوتن لەسەر: جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە سەرەتایـیەکان بۆ ڕەوینەوەی نیگەرانیـیە ئاسایشیـیەکانی تورکیا هاوکات هەرچی زووە سەنتەرێک بۆ کاری هاوبەش لە تورکیا دابمەزرێت بە مەبەستی پـێکەوە هەماهەنگیکردن و بەڕێوەبردنی ناوچە ئارامەکەی پـێکدەهێنرێت. هەروەها دوایەمین خاڵیش پـێویستە ئەو ناوچە ئارامە ببێتە شوێنێکی ئاشتەوایی، وە هەموو هەوڵێک بدرێت تاوەکو ئاوارە سوریـیەکان بتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
سەبارەت بە تاوتوێکردنی پرسی هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و رژدی پارێزگاریکردنی کوردانی باکوری سوریا لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە، هاوکات هەڕەشە و بۆردومانەکانی بۆ ناوچەی قەندیل و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تا چەند ئۆپراسیۆنێکی لەشکری گەورەتری لەپشتەوەیە.
ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و بەرپرسی راگەیاندنی شارپرێس کەمال رەئوف دا سازکردووە...
کەمال رەئوف دەڵێت "رەنگە تورکە ناشونالیستەکان هیچ کاتێک لەمێژووی خۆیاندا ئەوەندە راستگۆ نەبووبن، هەمیشە وتویانە کورد لەهەر شوێنێک قەوارەیەکی هەبێت، سەربەخۆییەکی هەبێت ئێمە لەدژی دەبین."
دەشڵێت "هەڕەشەی تورکیا لەناخەوەیەو رژدەو هەر بەردەوام هەڕەشەبوون لەسەر هەرێمی کوردستان."
کەمال رەئوف پێیوایە بەرلەوەی پشتیوانی کورد بکرێت لەڕووی لەشکرییەوە پێویستە پشتیوانی پرسەکەی بکرێت.
دەشڵێت "ئومێدەوارم تورکیا دەستی نەگاتە ئەوەی هێز بەکاربهێنێت بەرامبەر رۆژئاوا."
هاوکات ئەو رایوایە کە تورکیا تەنها ئامانجی رۆژئاوا نیە بەڵکو دوای ئەوێ روودەکاتە هەرێمی کوردستان و تورکیا ئەو خەیاڵەی هەیە قەندیل کۆنترۆڵ بکات.
Your browser doesn’t support HTML5