کاربەدەستانی کوردی سوریا: تورکیا دەروازەی سێمالکای تۆپـباران کردووە

کاربەدەستان لە ناوچە کوردیـیەکانی سوریا دەڵێن لەشکری تورکیا بە خومپارە تۆپـبارانی دەروازەی سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیانی کردووە.

باز ئەحمەد بەڕێوەبەری دەروازەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەوروبەری کاژمێر 10 ی بەیانی لەشکری تورکیا نزیکەی 12 گولـلە خومپارەی گرتووەتە دەروازەکە. گوتیشی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆ لە ڕێگاکە ڕانەگیراوە و ئێستا ڕەوشەکە ئاسایی‌یە.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامیشلو ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی زانا عومەر