سەرۆکی تورکیا دیسانەوە هەڕەشەکانی دووبارە دەکاتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان بـێگوێدانە ئەو ڕەخنە زۆرانەی لێی گیراون جارێکی تر لە رۆژی سێشەممە بەشێک لەو ڤیدیۆیەی پێشان دایەوە ئەوەی لە لایەن ئەو هێڕشبەرەوە گیراوە کە 50 کەسی لە دوو مزگەوتی نیوزیلاند کوشت.

ئەردوغان لە رۆژی سێشەممە لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکاندا لە شارۆچکەی ئیرێغلی، داوای لە نیوزیلاند کرد گۆڕانکاری لە یاساکانیدا بکات. ئەردۆغان لە وتارەکەیدا وتی " چەند هەرزانە ژیانی مرۆڤ، ئەگەر شتێکی وا لە یاساکانتاندا نییە جا رێنمایی یاسادانی نوێ پـێکبێنن و مافی ژیان بەو جۆرە مرۆڤ کوژانە مەدەن. "

ئەردۆغان لە قسە توندەکانی رۆژی دووشەممەدا وتی هەر کەس بە هەستی دژە ئیسلامەوە بـێتە تورکیا لە ناو تابوت دەنێردرێتەوە هەر وەکو باپیرانیان لە شەڕی جیهانی یەکەم لە گالیپولی.