ماوەی چەند مانگێـکە هەتا دێت و تورکیا هێزی لەشکری زیاتر لە دەوروبەری ناوچەی عەفرین کۆدەکاتەوە و بە تایبەتی لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە لە هەردوو شارۆچکەی ئیعزاز و مارعی ناوخاکی سوریا.
لە ئێستادا قەبارەی هێزەکانی تورکیا گەیشتوونەتە ئاستێـک وەک سیپان حەممۆ فەرماندەی گشتی هێزەکانی یەپەگە دەڵێت لە ئاستی ڕاگەیاندنی شەڕدایە. لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەکی بچڕبچڕ و بە تایبەتی لەم دوایـیانە تۆپباران و موشکبارانی گوندەکانی نزیک عەفرین زیاتربوون و زیانی گیانی و ماڵیشیان لێکەوتووەتەوە.
لە عەفرینیش ناڕەزایی لە بەرامبەر ئەم لەشکرکێشیـیەی تورکیا ڕووی لە زیادبوون کردووە و چەندان خۆپـیشاندانی ناڕەزایی سازکران کە بە دەیان هەزار کەس تیایدا بەشداریـیان کرد.
هێزەکانی عەفرینیش دەڵێن زۆر بە توندی ڕووبەڕووی هێزەکانی تورکیا دەبنەوە ئەگەربێت و پەلاماری ناوچەکەیان بدەن.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە لەم کاتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە هێزی سەرەکیـیەتی، سەرقاڵی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەن، تورکیا بۆچی فشارەکانی بۆ سەر عەفرین زیادکردووە؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه بوو که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی برد و میوانهکان ئهم بهڕێزانه بوون:
شێرزاد ئێزیدی، گوتەبێژی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان.
سیروان قەچۆ، ڕۆژنامەوان لە ئەڵمانیا.
Your browser doesn’t support HTML5