دەزگای هەواڵی وامی ئیماڕات بڵاویکردەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات دەڵێت سەردانەکەی سەرۆکی وڵاتەکە شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان بۆ ڕووسیا ئامانج لێی یارمەتیدانە لە دۆزینەوەی " چارەسەرێکی سیاسیی کاریگەر " بۆ قەیرانی ئۆکرانیا.
وەزارەتەکە وتیشی ئیماڕات " هەوڵی بە دەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی دەدات بۆ کەمکردنەوەی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان و کەمکردنەوەی قەیرانە مرۆییەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ بەدەست خستنی ئاسایش و ئاشتی بۆ جیهان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئیماڕات: سەردانەکەی سەرۆکی ئیماڕات بۆ ڕووسیا یارمەتیدەر دەبێت لە دۆزینەوەی " چارەسەر " بۆ قەیرانی ئۆکرانیا

سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان