بەرپرسی باڵای تەندروستی بەڕیتانیا کریس ویتی وتی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیداری دروستکردووە و ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی سەبارەت بە ئۆمیکرۆن دەیزانن " خراپە ".
ویتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەمە لە ئێستادا هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدارە، هەڕەشەکە چەند گەورە بێت، هێشتا هەندێک شت هەیە نایزانین، بەڵام ئەوەی دەیزانین خراپە."
وتیشی " مەترسیدارترینی ئەوەیە ئەم جۆرە خێراییەکەیەتی لە بڵاوبوونەوەدا، بە خێراییەکی زۆر ئاشکرا دەجوڵێت."
ئاماژەشی بەوەدا " ئەمجارە هەندێک شتمان هەیە کە لە قازانجمانە، لەوانەش گرنگترینیان هەبوونی ڤاکسینی کاریگەرە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز