بەڕیتانیا و پۆڵەندا گوندی نوێی کاتی لە ئۆکرانیا دروست دەکەن

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی

لەندەن دەڵێت بەڕیتانیا و پۆڵەندا دوو گوندی نوێی کاتی لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئۆکرانیا دروست دەکەن بۆ نیشتەجێکردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە ناچار بوون لە ماڵەکانیان هەڵبێن، بەڵێنیشدا 10 ملیۆن پاوەند بۆ دروستکردنی گوندەکان تەرخان بکات.

وەکو بەشێک لە وەڵامدانەوەی حکومەتی بەڕیتانیا بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا، زیاتر لە 118,000 هاوڵاتی ئۆکرانی لەلایەن خێزانە بەڕیتانییەکانەوە میوانداری کراون، بەڵام هەندێکیان سەختە بۆیان بتوانن مۆڵەت وەربگرن بە شێوەیەکی هەمیشەیی بمێننەوە.

حکومەتی بەڕیتانیا وتی گوندەکان لە لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و پۆڵتاڤای ناوەڕاستی ئۆکرانیا دەتوانن زیاتر لە 700 کەس تیایاندا بژین، ئەوەش بەشێکی کەمە لەو ملیۆنان کەسەی کە لە ناو ئۆکرانیادا ئاوارەبوون یاخود هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەیمس کلێڤەرلی وتی " لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، پوتن بەردەوام بووە لە بە ئامانجکردنی ماڵەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانەکان، هاوڵاتیانی ئۆکرانیاش باجێکی قورس دەدەن."

وتیشی " ئەم هاوبەشییە نوێیەی بەڕیتانیا و پۆڵەندا یارمەتیدەر دەبێت لە دابینکردنی ڕووناکی و گەرمی و ماڵ بۆ ئەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز