بەڕیتانیا دەڵێت ڕووسیا ئەو ' هێزە جۆرایەتیەی ' نییە کە پێویستە بۆ گرتنی ناوچەکان لە ئۆکرانیادا

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت ڕووسیا و ئۆکرانیاش " ژمارەیەکی زۆر هێزییان " لە دەوروبەری شارۆچکەکانی پاڤلیڤکا و ڤولیدار لە ناوەڕاستی باشووری هەرێمی دۆنێتسک جێگیر کردووە.

وەزارەتەکە وتی " لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ناوچەکە شەڕی سەختی بە خۆیەوە بینیوە، بەڵام گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ناوچەکەدا ڕووی نەداوە."

وتیشی ئەگەری هەیە " ڕکابەرییەکە بۆ گرتنی ناوچەکە " بەردەوام بێت، " چونکە ڕووسیا ناوچەکە وەکو شوێنێکی گرنگ سەیر دەکات بۆ هێرشکردن و پێشڕەوییەکی گەورەی دیکە بەرەو باکوور، ئەوەش لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانەی دۆنێتسک کە هێشتا لە ژێر دەستی ئۆکرانیادا ماونەتەوە."

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا ئەگەری بە دەستهێنانی ئەو ئامانجە لەلایەن ڕووسیاوە زۆر کەمە، چونکە پێناچێت ڕووسیا سەنگ بخاتە سەر هێزێکی جۆرایەتی بۆ بە دەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا