هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت داگیرکاریییەکەی ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو خاوبۆتەوە

هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا دەڵێت داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرجەم بەرەکانەوە خاوبۆتەوە، لەکاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی زیانی گەورە بوونەتەوە و لەم ڕۆژانەی دواییشدا لەڕێی وشکانی و ئاوی و ئاسمانیشەوە پێشڕەوییەکی کەمییان کردووە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی " بەرخۆدانی ئۆکرانییەکان بە پتەوی و هەماهەنگییەکی باشەوە ماوەتەوە، زۆرینەی خاکەکەی ئۆکرانیا بە سەرجەم شارە گەورەکانیشییەوە لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانییەکاندا ماونەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز