ئەنجامی کۆتایی ڕاپـرسیـیەکەی دوێنێ پـێنجشەممەی بەریتانیا نیشانی دەدات ڕێژەی ئەوانەی لەگەڵ جیابوونەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپان 51.9% و ئەوانەی لەگەڵ مانەوەن 48.1%.
بەپـێی ڕاگه‌یێندراوی کۆمیتەی سەرپەرشتی ڕاپـرسیـیەکە نزیکەی 17 ملیۆن و 411 هەزار کەس دەنگیان بۆ جیابوونەوە داوە و 16 ملیۆن و 141 هەزار کەس دەنگیان بۆ مانەوە داوە. 26 هەزار دەنگیش ڕەتکراونەتەوە. ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە 46 ملیۆن و 501 هەزار کەس بووە، واتە بە ڕێژەی 72.2% خەڵکی بەشداریان لە ڕاپـرسیـیەکە کردبوو.
دەزگای ڕاگەیاندنی بەریتانیا BBC دەڵێت وێڵز دەنگی بۆ جیابوونەوە داوە، بەڵام سکاتله‌ند و ئێرلەندی باکور دەنگیان بۆ مانەوە داوە.
ئه‌مه هه‌نگاوێکه که هندێک له وڵاتانی ئۆ‌روپایی به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌زانن.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاڵمان ئانگێلا مێرکل وتی ئێمه په‌ژاره‌ی خۆمان سه‌باره‌ت به بڕیاری خه‌ڵکی بریتانیا راده‌گه‌یه‌نین. هیچ گۆمانی تێدا نیه که ئه‌مه گۆرزێک له ئۆروپا و ڕه‌وتی یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ئۆروپایه.
خانمی مێرکل کوتی که ئه‌و میوانداری وتوویژه‌کان له گه‌ڵ ریبه‌ره‌انی فه‌رانسه و ئیتالیا و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌روووپا دانولد تاسک له برلین له روژی دووشه‌مه دا ده‌کات.
دیوید کامێرونیش وتی خه‌ڵکی به‌ریتانیا بریاریان داوه که یه‌کیه‌تی ئۆروپا به جی بهێلن و ده‌بێت ڕێز له ئه‌و بریاره بگیرێت. ده‌مه‌وێت سپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌م که له ده‌مه‌ته‌قه‌که‌دا لایه‌نگریان له من کرد هه‌ڵبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که مه‌سه‌له‌ی جیاوازی پارتایه‌تیان وه‌لا نا بۆ ئه‌وه باس له ئه‌و شته بکه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بێت. ڕێگام بده‌ن سپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌م که له هه‌ڵمه‌تی جیابوونه‌وه دا به‌شداریان کرد.
بۆ تاوتۆ کردنی کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م جیابوونه‌وه له ناوخۆی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیر عه‌لیپوور ، لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئه‌م ولاته وتووێژمان کردوه.
Your browser doesn’t support HTML5