پەرلەمانی ئۆکرانیا باری نائاسایی لە وڵاتەکە پەسەند دەکات

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

پەرلەمانی ئۆکرانیا ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە سەرانسەری ئۆکرانیادا پەسەند کرد، جگە لە دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2014 ەوە باری نائاسایی تیایاندا ڕاگەیەندراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی پێشنیاری ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کرد لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری هێرشێکی سەربازیی بەرفراوانی ڕووسیا.

هاوکات حکومەتی ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتیانی کرد لە ڕووسیا ئەو وڵاتە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. ڕووسیاش لەلای خۆیەوە دەستیکرد بە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز