ئۆکرانیا: چوار کەس کە دوو منداڵیشیان تێدایە لە هەرێمی دۆنێتسک کوژراون

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک پاڤلۆ کیریلێنکۆ وتی ڕۆژی دووشەممە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە چوار کەس کوژراون و دوو منداڵیشیان تێدا بووە.

لەلای خۆیەوە ڕووسیا چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیای کردبێتە ئامانج، هەروەها داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودەبات و دەڵێت ئامانج لێی لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتەیە.

کیریلێنکۆ وتی دوو منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا بوون کە یەکێکیان تەمەنی 9 ساڵ بووە و ئەوی دیکەیان 14 ساڵ بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز