ئۆکرانیا: بەهۆی موشەکێکی ڕووسیاوە 2 کەس لە هەرێمی خارکیڤ کوژراون

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ دەڵێت بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە بۆ سەر گوندێکی بچوکی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵات 2 کەس گیانیان لە دەستداوە.

سینیهوبۆڤ سەرەتا وتی چوار کەس کوژراون دوای ئەوەی موشەکێکی دژە تانکی ڕووسی ئوتومبێلێکی کردووەتە ئامانج کە بەرەو گوندی هوریڤ کۆزاچۆک ڕۆیشتووە، کە نزیکە لە سنووری ڕووسیاوە.

دواتر وتی دوو خۆبەخش، پیاوێکی تەمەن 42 ساڵ و ژنێکی تەمەن 53 ساڵ کوژراون.

لە پایزی ساڵی ڕابردوودا ئۆکرانیا چەندین گوند و شارۆچکەی لە هەرێمی خارکیڤ کۆنتڕۆڵ کردەوە، بەڵام لەو کاتەوە سوپای ڕووسیا بەردەوام بۆردومانی ناوچەکەی کردووە، ژێرخانە هەستیارەکانی هەرێمەکەی لە ناوبردووە و هێرشەکانی بوونەتە هۆی کوژرانی دانیشتوانیش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز