پۆلیسی سەر سنوور دەڵێت لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا 291,081 هاوڵاتی ئۆکرانی هەڵهاتوون بۆ ڕۆمانیا، ڕۆژی دووشەممە 29,636 کەسیان گەیشتنە ئەو وڵاتە.
لەنێو ئۆکرانییەکاندا زیاتر لە 82,000 کەسیان لە ڕۆمانیا ماونەتەوە، نزیکەی 30,000 منداڵیشیان تێدایە.
لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ڕۆمانیا یاسایەکی پەسەند کرد کە تیایدا ڕێگە دەدرێت منداڵانی ئۆکرانی لە خوێندگاکانی ڕۆمانیادا بخوێنن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز