فەرماندەی باڵای ئۆکرانیا ئۆلیکساندەر سیرسکی ڕۆژی یەکشەممە وتی دۆخەکە " سەختە " لە دەوروبەری هێرشە سەرەکییەکەی ڕووسیا کە سەنگی خستووەتە سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەڵام سەرجەم بڕیارە پێویستەکان دراون.
سیرسکی بە دیاریکراوی ئاماژەی بە شوێنی هێرشە سەرەکییەکەی ڕووسیا نەدا، بەڵام پێشتر سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی هێزەکانی ڕووسیا شاری پۆکرۆڤسکی گرنگ لە ڕووی ستراتیژییەوە دەکەنە ئامانج.
سیرسکی وتی " دۆخەکە بە ئاڕاستەی هێرشە سەرەکییەکەی دوژمن سەختە، بەڵام سەرجەم بڕیارە پێویستەکان لە سەرجەم ئاستەکاندا دراون بەبێ دواکەوتن."
هەفتەی ڕابردوو سیرسکی وتی چەندین ڕۆژی لە بەرەی ڕۆژهەڵات بەسەربردووە لە نزیک پۆکرۆڤسک و وتی شەڕەکەی ئەوێ " زۆر قورسە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز