ڕۆژی شەممە ئۆکرانیا وتی خاکێکی زۆری شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکیان گرتۆتەوە، ئەمەش لە هێرشێکی پێچەوانەی دەگمەندا بۆ سەر هێزە هێرشبەرە سەرەکییەکان ڕووسیا کە بەشێوەیەکی جێگیر پێشڕەوییان کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا.
نەتوانراوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ لێدوانەکانی ئۆکرانیا لەم بارەیەوە پشتڕاست بکرێتەوە، مۆسکۆش دەڵێت ناوچەی زیاتری لە شارەکەدا کۆنتڕۆڵ کردووە. بەڵام ئەمە یەکەمین جارە کیێڤ بانگەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی گەورەی پێچەوانە بکات لە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسک.
لەم چەند هەفتەیەی دواییدا ڕووسیا سەنگی خسۆتەسەر شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسک و شارەکە بووەتە یەکێک لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی جەنگەکە، هاوکات مۆسکۆ دەیەوێت کۆنتڕۆڵی سەرانسەری هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز