فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ دەڵێت بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێ کەس کوژران و 28 کەسی دیکە برینداربوون.
بەرپرسێکی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا وتی ڕووسیا لەڕێی چەند موشەک هاوێژەرێکەوە موشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانی دانیشتوان کردووە لە شارەکەدا.
ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا گوندی ئیڤانیڤکایان لە هەرێمی خێرسۆنی داگیرکراوی باشووری وڵاتەکە گرتۆتەوە.
گوتیشی " تەنها شت بۆ داگیرکەرە ڕووسییەکان مابێتەوە لە ئیڤانیڤکا یادەوەری ترسناک و کەلوپەلی سەربازیی مردوون."
ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو بانگەشەیەی ئۆکرانیا پشتڕاست بکاتەوە، لە ناوچەی ئیڤانیڤکادا زیاتر لە گوندێکی لێیە، یەکێک لە گوندەکان دەکەوێتە سەر بەرەکانی پێشەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز