زێلێنسکی دەڵێت گومانی هەیە لەوەی کە کۆکردنەوەی سەرباز لەلایەن ڕووسیاوە بە ڕاستی کۆتایی هاتبێت

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت گومانی هەیە لە ڕاگەیاندنەکەی ڕووسیا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی کۆکردنەوەی سەرباز بۆ شەڕکردنیان لە ئۆکرانیادا، گوتی ئاستی خراپی ئەو هێزانەی کە لایەنگری لە ڕووسیا دەکەن دەریدەخات کە ڕەنگە ڕووسیا پیاوی زیاتری بوێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ لە ماوەی ڕابردوودا گوتی پڕۆسەی کۆکردنەوەی 300,000 یەدەگ بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا تەواو بووە.

زێلێنسکی گوتی " ڕاپۆرتەکان دەڵێن ڕووسیا کۆکردنەوەی سەربازەکانی تەواو کردووە، وەکو ئەوەی چیتر پێویست نەکات شەپۆلێکی دیکەی دانیشتوانی ڕووسیا ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگەکە بکەن. لە بەرەکانی پێشەوەدا شتێکی زۆر جیاواز لەوە دەبینین."

گوتیشی " سەرەڕای ئەوەی ڕووسیا هەوڵ دەدات بە زۆر کردن بە سەربازەوە فشارەکانی بۆ سەر شوێنەکانمان زیاد بکات، ئاستی ئامادەییان نزمە و کەلوپەلەکانیشیان باش نین، بە شێوەیەکی دڕندانەش لەلایەن فەرماندەکانیان بەکارهێندراون، ئەمەش وامان لێدەکات پێمان وابێت کە ڕەنگە ڕووسیا زۆر بە زوویی پێویستی بە شەپۆلێکی دیکەی خەڵکەکە بێت تاوەکو ڕەوانەی جەنگەکەیان بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز