سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە پوتن دەکات ئەم جەنگە ڕابگرێت

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێ

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن کرد " لە پێناو مرۆڤایەتیدا " ئەم جەنگە ڕابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ئەرکێکی سەربازیی تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

گۆتیرێش دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی " سەرۆک پوتن، لەپێناو مرۆڤایەتیدا، هێزەکانت بگەڕێنەرەوە بۆ ڕووسیا."

وتیشی دەرەنجامی ئەم جەنگە کارەسات دەبێت بۆ ئۆکرانیا و کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر ئابووری جیهان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز