ئەمەریکا بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دەگەڕێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەمەریکا پێنجشەممە گەرایەوە بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش سێ ساڵو نیو کە بە شێوەیەکی جێگای سەرنج لە ئەو ئەنجومەنە چووە دەر ئەوەش کاتی بۆ چین رەخساند کە کارتێکردنی بەربڵاوتری هەبێت.
کۆبوونەوەی گشتی یو ئێن ١٨ ئەندامی نوێی لە ئەو ناوەندە هەرە باڵای مافەکانی مرۆڤ هەڵبژارد، لە گەڵ ئەوەی چەندین وڵات خۆلی سێ سالەی ئەنجومەنەکە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی نوێ را دەست پێدەکەن.

بێجگە لە ئەمەریکا، وڵاتانی تری هەڵبژێردراو بریتین لە " ئارژانتین، بێنین، کامێرۆن، ئێریترە، فنلاند، گامبیا ،هوندووراس، هندوستان، کازاخستان، لیتوانیا، لوگزامبورگ، مالایسیا، مونتێ نێگرۆ، پاراگوای، قەتەر، سومالیا و میرنشینەکانی یەکگرتووی عەرەب.

برەوپێدان و پشتیوانی کردن لە مافەکانی مرۆڤ لە رادەی جیهانی دا وەک ئەرکی ئەنجومەکە دیاریکرا کە هێنانە گۆر و چارەسەری توند وتیژییەکان و پێشنیار کردنیش دەگرنەوە، بەلام هەڵبژاردنی ئێریترە دیسان ئەو مەسەلەیە دێنێتە گۆر کە لە ئەنجومەنەکەدا رژیمەکانی ستەمکار ببینرێن.

لە سەردەمی بەرێوەبەرایەتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ دا، ئەمەریکا لە ٢٠١٨ لە ئەنجومەنەکە هاتە دەر .

دیپڵۆماتێکی ئەورووپایی بە ئاژانسی فڕانس پرێسی گوت، "چین و هەموو ئەو وڵاتانەی لە بناخەدا لە دژی مافەکانی مرۆڤن، وەک ئەروپاییەکان لە ئەوان تێدەگەن بەرهەڵستی مافەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کولتوورین. ئەوە دیاردەیەکی نوێ نیە، بەڵام حاشای لێناکریت کە هەروابە هێزتر دەبێت."