سێ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ برینداربوون

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سێ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ تەقە لە ئوتومبێلەکەیان کراوە و برینداربوون.

وتەبێژی دەزگاکە وتی کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر ئوتومبێلێکی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باکووری لوبیرۆی هەرێمی کیڤو. دواتر ستافە سەربازییەکە کە لەلایەن هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابینکراوە، هاوەڵییان کردوون بۆ شوێنێکی پارێزراو.

وتەبێژی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان یۆهانس گیموند وتی " کارمەندانی یارمەتیە مرۆییەکان کە لە شوێنی ئاوارەکاندا کاردەکەن نابێت بکرێنە ئامانج."

ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ کۆمەڵێک گروپی چەکداریی لێیە کە بۆ زەوی و پارە شەڕ دەکەن، هەروەها سوپای کۆنگۆش کۆشش دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو هەڕەشانە، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیانی مەدەنی بێدەسەڵات بن بەرامبەر هێرشەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز