كونفڕانسی ساڵانه‌ی ئاژانسی په‌ناخوازانی سه‌ر به‌ یو ئێن

베네수엘라 카라카스의 카를로타 공군기지 밖에서 정부군 장갑차가 마두로 정부 퇴진을 요구하는 시위대 참가 시민을 밀고 넘어가고 있다.

ئاماری ئه‌م دواییانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی په‌ناخوازان و ئاواره‌کان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 65 ملیۆن که‌س.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ده‌یان هه‌زار په‌ناخواز که‌ له‌ چنگ شه‌ڕ هه‌ڵاتوون هوشداری مه‌ترسی زیادبوونی ترس له‌ بێگانه‌ ده‌دات. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیسا شڵه‌ین له‌ ژنێڤه‌وه، له‌ ئه‌و شوێنه‌ی کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ئاژانسی په‌ناخوازانی یوئێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕاپۆرت ده‌کات

هه‌ره‌ ئاماری ئه‌م دواییانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی په‌ناخوازان و ئاواره‌کان ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 65 ملیۆن که‌س. به‌رپرسی په‌ناخوازانی یوئێن فیلیپۆ گه‌ره‌ندی ده‌ڵێت هه‌ره‌ قه‌یرانی ئاواره‌یی هه‌روا‌ له‌ سوریا دا درێژه‌ هه‌یه‌.

گره‌ندی: "ووشه‌مان پێ نه‌ماوه‌ که‌ وه‌سفی ئه‌و مه‌رگ، وێرانی و ئازارکێشانه‌ بکات‌ که‌ لایه‌نه‌کانی شه‌ر خوازیارانه‌ به‌ سه‌ر مه‌ده‌نێکانیان دا سه‌پاندوویانه‌‌، له‌ ده‌مێکدا وڵاتانی خاوه‌ن هێز ناتوانن مه‌به‌ستی هاوبه‌ش بۆ ڕاگرتنی شه‌ر بدۆزنه‌وه‌."

کۆچبه‌ری به‌ کۆمه‌ڵ له‌ سوریا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌ناخوازی له‌ وه‌تا شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیه‌وه‌ له‌ ئه‌وڕووپا دا خۆڵقاندووه‌. به‌رپرسی په‌ناخوازانی یوئینله‌ ده‌مێکدا ڕێز له‌ نه‌مسا، ئاڵمان، و سوێد ده‌گرێت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری په‌ناخوازیان وه‌رگرتوون‌، ولاتانی تری ئه‌وڕووپایی مه‌حکوم ده‌کات که‌ سنووره‌کانیان به‌رامبه‌ر به‌ په‌ناخوازانی سوریا و وڵاتانی تر داخستوون ئه‌وه‌ش دۆخێکی ته‌نانه‌ت خراپتر ده‌خوڵقێنێت.

ئه‌و ده‌ڵیت مافی په‌ناخوازی به‌ هۆی ترسه‌ بێگانه‌ و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و سیاسی به‌ره‌و لاوازی ڕویشتوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ناخوازی به‌ مه‌سه‌له‌ی نیگه‌رانێکانی ئاسایش و تێرۆرێزم په‌یوه‌ند ده‌ده‌ن.

گره‌ندی: "گه‌یشتنی ژماره‌یه‌کی زۆری په‌ناخوازان و کۆچبه‌ران ناسه‌قامگیری سیاسی و ترسی له‌ باکووری جیهانی دا پێک هێناوه‌ که‌ سیاسه‌توانانی نابه‌رپرسیار ته‌شه‌نایان پێداوه‌. سنووردارییه‌کان له‌ یاساکانی سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازی له‌ گه‌ڵێک ولاتان جێ به‌ جێکراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی شانازی ده‌که‌ن نه‌ریتێکی پارێزگاری کردن له‌ په‌ناخوازی و مافه‌کانی مرۆڤیان هه‌یه‌."

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون له‌ کونفڕانسه‌که‌دا به‌ په‌یامنێرانی گوت ئه‌و به‌ هۆی ناعه‌داڵه‌تی تاڵی شه‌ڕ بێزار بووه‌.

بان: "ئه‌و دۆخه‌ی له‌ سوریا یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ ڕووداوی کاره‌سات و خه‌مهێنه‌ر له‌ جیهاندایه‌. و ئێمه‌ ده‌بێت ملیۆنها په‌ناخوازی یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، بورووندی، کۆماری ناوه‌ندی ئافریکا، سودانی باشوور و به‌ ئه‌و لاترمان له‌ بیر بێت."

سکرتێری گشتی یو ئێن ده‌لیت جیهان به‌رپرسایه‌تی بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ڕاستی بوونی ژماره‌یه‌کی سه‌رسوومانی پیاوان، ژنان و منداڵان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ساڵ دا ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.

ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خوازیاری و هاوسۆزی ڕێبه‌ری هه‌بێت، گرفتی شه‌ر و به‌ زۆر ئاواره‌ کردن ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی یو ئێن سه‌باره‌ت به‌ په‌ناخوازان