فهرماندهیهكى باڵاى هێزى پێشمه‌رگه، ورده‌كارى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و پشێویهكانى شه‌وى رابردووى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ده‌گێرێته‌وه، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شه‌ڕیان پێده‌فرۆشن.
لیوا شێخ سه‌عید فه‌رمانده‌ى لیواى 5 ى هێزه‌كانى به‌رگرى و فریاكه‌وتن، كه قه‌زاى خورماتو و ده‌وروبه‌رى له‌لایه‌ن هێزهكهیانهوه ده‌پارێزرێت، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"شه‌وى رابردوو چه‌ند ماتۆرسکلێت سوارێكى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، به نزیك ئه‌و خاڵه سه‌ربازیانه‌ى پێشمه‌رگه‌دا سوراونه‌ته‌وه كه نزیك بوون لهگهڕهكه شیعهنیشینهكانهوه."
فه‌رمانده‌ى لیواى 5 ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن، روونیكرده‌وه ماتۆرسكیل سواره‌كان نارنجۆكیان فرێداوه‌ته خاڵه سه‌ربازیه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه، ناو به‌ناویش به ئارپیچى دراوه لێیان، بۆیه فه‌رمانیان به هێزه‌كانیان كردووه ته‌قه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى لێیان نزیك ده‌بنه‌وه.
هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئاڵۆزی و تهقهكردنهكانى شه‌وى رابردوى خورماتو فه‌رمانى ئه‌وانى بۆ وه‌رگیرابێت و به "گێره‌شێوێنى" وه‌سفى ده‌كه‌ن، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه ئه‌وانه‌ى شه‌وى رابردوو ته‌قه‌یانكردووه حه‌شدى شه‌عبى بوون.
لیوا شێخ سه‌عید وتى"هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ى شه‌وى رابردوو شه‌ڕیان ده‌كرد سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بوون."
شه‌وى رابردوو ده‌نگى ته‌قه‌یه‌كى زۆر له‌خورماتو دهبیستراو شه‌ڕ له‌هه‌ندێك جێگه‌ى قه‌زاكه روویدا، به‌ڵام ته‌قه‌كردنه‌كان زیاتر ههرهمهكى بوون و پێشمه‌رگه خۆى به‌دوور گرت له شه‌ڕه‌كه، ئه‌وانه‌شى كهرووبهرووى چه‌كداره شیعه‌كان بونه‌ته‌وه خۆبه‌خشه كورده‌كان بون.
ده‌رباره‌ى ژماره‌ى كوژراو برینداره‌كانى شه‌وى رابردوو، لیوا شێخ سه‌عید وتى"له‌كورد 6 كه‌س برینداربووه، بیستوشمان له‌وانیش 3 كوژراو و چه‌ند بریندارێك هه‌یه."
باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرین و كۆمیته‌ى 3 یه‌كێتى و ماڵى ئه‌فسه‌رێكى كوردى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ونه سه‌ر جاده‌ى گشتى خورماتو له گه‌ڕه‌كه شیعهنیشینهكان، ئاراسته‌ى تهقهكردنهكانى حه‌شدى شه‌عبى زیاتر ڕوو له‌و باره‌گایانه بوو، كه ئامانجیان ناچاركردنیان بوو بۆ چۆڵـكردنى ئه‌و باره‌گانه به‌ڵام چه‌كداره‌كانى نێو باره‌گاكان وه‌ڵامیان دانه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5