پەمپیۆ: ئەمەریکا هەموو ڕێگە سیاسیی و ئابوورییەکان دەگرێتەبەر تاوەکو قەیرانی ڤەنزوێلا بخاتە ئەستۆی مادورۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی ئەمەریکا هەموو ڕێگە سیاسیی و ئابوورییەکان بەکاردەهێنێت تاوەکو قەیرانەکەی ڤەنزوێلا بخاتە ئەستۆی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ و ڕوونی دەکاتەوە بۆ ڕوسیا و کوبا کە باجی ئەو پشتیوانییەیان لە مادورۆ دەدەن.

پەمپیۆ لە شاری کوکوتای سنووری کۆڵۆمبیا ئەم لیدوانانەیدا، ئەمەش لەدواین وێستگەیدا لە گەشتەکەی بۆ چیلی و پاراگوای و پیرۆ کە ئەم وڵاتانە بەخێرایی گەشە دەکەن لە ناوچەکەدا.

مادورۆ لۆمەی سزاکانی ئەمەریکا دەکات لە کێشەی ئابووری وڵاتەکەیدا و ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ کە خۆی وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە دیاریکرد بە بووکەڵەی دەستی ئەمەریکای ناودێر دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کامپی کۆچبەرانی ڤەنزوێلی لە کوکوتا و کۆگاکانی یارمەتییە مرۆییەکاندا وتی " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو ئەو شتانەی لەبەردەستیدایە لە ڕووی سیاسیی و ئابوورییەوە تاوەکو یارمەتی گەلی ڤەنزوێلا بدات."

وتیشی " بەڵێن دەدەین لەڕێی بەکارهێنانی سزا و ڕەتکردنەوەی ڤیزا و شتەکانی دیکەوە بەرپرسیارێتی ئەم قەیرانە بخەینە ئەستۆی ئەم ڕژێمە و هەموو ئەوانەشی پشتیوانی دەکەن لە گەندەڵیی و کپکردنی دیموکراسیدا."

جێی ئاماژەیە کوکوتا بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی ڤەنزوێلا وەردەگرێت کە دەگەنە کۆڵۆمبیا.

سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دانیانناوە بە گوایدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە، بەڵام ڕوسیا و چین و کوبا پشتیوانی لە مادورۆ دەکەن.

پەمپیۆ وتی " پێویستە لەسەر کوبا بزانن باجی ئەوە دەدەن ئەگەر بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی مادورۆ، ئەوە بە ڕوسەکانیش دەڵێین."

واشنتن کۆمەڵێک سزای سەپاندووە بەسەر حکومەتەکەی مادورۆدا لە هەوڵیدا بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتەکەی، بەڵام مادورۆ هێشتا سوپای ڤەنزوێلای بەدەستەوەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز