بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاوە لە سوریا 37 چەکداری سەر بە گروپە توندڕەوەکان دەکوژرێن

سوپای ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لە سوریا 37 چەکداری سەر بە داعش و گروپێکی پەیوەست بە ئەلقاعیدەوە کوژراون.

وتیشی دووان لە کوژراوەکان چەکداریی باڵا بوون.

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی ڕۆژی سێشەممە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریای داوە و چەکدارێکی باڵای گروپی چەکداریی حوراسلدینی سەر بە ئەلقاعیدە و هەشتی دیکەی کردووەتە ئامانج. دەڵێن ئەو چەکدارە بەرپرس بووە لە سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.

هەروەها ڕاشیگەیاند لە 16 ی مانگی نۆدا سوپای ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی گەورەی بۆ سەر کامپێکی مەشقی داعش لە شوێنێکی دوورەدەستی ناوەڕاستی سوریا ئەنجام داوە. ئەو هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی 28 چەکدار و " لانیکەم چوار سەرکردەی سوریاییش."

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی " هێرشە ئاسمانییەکان توانای داعش تێکدەدەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان."

نزیکەی 900 سەربازیی ئەمەریکایی و ژمارەیەکی نەزاندراو لە بەڵێندەر لە سوریا هەن، هێزەکە هەوڵی ڕێگریکردن دەدات دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا یارمەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەدەن کە کوردەکان سەرکردایەتییان دەکەن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا