ئەمەریکا داوا لە ڕووسیا دەکات ڕەفتارە نابەرپرسانەکەی لە سوریا ڕابگرێت

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن داوای لە ڕووسیا کرد ملکەچی یاساکانی ئاسمان بێت و " ڕەفتارە نابەرپرسانەکانی " ڕابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9 لە ئاسمانی سوریادا " بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی بەرکەوتووە " دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا ئاگرێکی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیای بەرکەوتووە . ئەمەش لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەی نزیکی نێوان فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ڕووسیادا لە ناوچەکەدا.

ئۆستن کاتێک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بریسبانی ئوستڕاڵیا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ڕووداوەکە، وتی " داوا لە سەرکردایەتی ڕووسیا دەکەین دڵنیا ببنەوە لەوەی ڕێنمایی بۆ هێزەکانییان دەربکەن تاوەکو ملکەچی یاساکانی ئاسمان ببن و دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەم ڕەفتارە نابەرپرسانەیە ڕابگرن."

ئۆستن وتی " بەردەوام دەبین لە دامەزراندنی کەناڵەکان بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانمان و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردایەتی باڵادا. بەڵام دووبارە بەردەوام دەبین لە کارکردن وەکو چۆن هەمیشە کارمان کردووە لە سنوورە ئاسمانییەکاندا، هەروەها بەرژەوەندی و سەرچاوەکانمان دەپارێزین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز