کۆشکی سپی: بایدن لەگەڵ شای ئوردندا قسەی کردووە

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەگەڵ شای ئوردن عەبدوڵای دووەمدا قسەی کردووە و واپێشبینی دەکرێت بەمزووانە دەقی پەیوەندییە تەلەفونیەکە بڵاوبکرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە شای ئوردن وتی ئەو فیتنەیەی ڕووی لە وڵاتەکە کرد ئێستا نەما و وڵاتەکە پارێزراوە و ئارامە، ئەوەش دوای ناکۆکییەکانی لەگەڵ زڕبراکەی و شازادەی جێنشینی پێشوو شازادە حەمزەدا.

پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان بایدن و شای ئوردن لەکاتێکدایە ئوردن بڵاوکردنەوەی ئەو نوسراوەی قەدەغەکرد کە ڕۆژی سێشەممە دەرچوو و تیایدا باس لە دۆسیەی شازادە حەمزە و چۆنێتی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان و نهێنیەکانیی و بەڵگە و لایەنەکان دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز