تەقە لە نزیک کۆنگرێسی ئەمەریکا کراوە

دەنگی تەقە لە نزیک دەروازەی گەشتیاریانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بیستراوە و هێزەکانی ئاسایش دەسـتبەجێ بینای کۆنگرێسان داخستووە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە دەسـتگیرکراوە و هەروەها پـۆلیسێـکی کۆنگرێسیش بە سووکی برینداربووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێـکی فەرمی لەسەر ڕووداوەکە نەدراوە.

جێی ئاماژەیە لەم وەرزەی ساڵدا خەڵکێـکی زۆر ڕوو لە واشنتنی پایتەخت دەکەن بە تایبەتی بۆ دەوربەری کۆنگرێس و کۆشکی سـپی کە دارێـکی زۆری گێلاسی ژاپـۆنی لێـیە و لەم وەرزەدا گوڵەکا سپـی و پەمەیـیەکانی دەگەشێنەوە.