یەڵن: کۆتوبەندەکانی سەر وەبەرهێنانی چین لە ژیریی دەستکردا لە پێناو ئاسایشی نیشتیمانیدان

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵن بە یاسادانەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکای وت سەپاندنی کۆتوبەندی ئەمەریکا بەسەر هەندێک وەبەرهێنانی دیاریکراویی ژیریی دەستکردا لە چین تەنها لە پێناو هۆکاری ڕوونی ئاسایشی نیشتیمانیدایە.

یەڵن وتی " هەوڵمانداوە ئەو تەکنەلۆجیایانە بکەینە ئامانج کە هەستیارن و دەکرێت یارمەتیدەر بن لە هەواڵگری سەربازیی یاخود توانا ئەلیکترۆنییەکانی ئەو وڵاتانەدا کە جێی نیگەرانین. دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەوەی ئێمە لێرەدا دەیکەین هۆکارەکەی تەنها مەترسییە ڕوونەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانییە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز