قانوندانهرانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ر دووک پارتی گه‌وره‌ی سیاسی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و وڵاته ده‌بێت یارمه‌تی به هێنانه گۆڕی قه‌یرانه‌کانی مرۆڤایه‌تی سوریا و ژماره‌ی زۆری کۆچبه‌ران له وڵاتی سوریا را بکات. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مایکڵ بۆمه‌ن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
به‌رپرسی کومیته‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنێت، باب کۆڕکر Bob Corker، ده‌لێت ئه‌مه‌ریکا نا‌توانیت ڕوو له داوای کوچبه‌رانی سوریا وه‌رگیریت.
"ئێمه سه‌باره‌ت به ئه‌وه که ڕووی ده‌دات وه‌ک ولاتێک هیندێک به‌رپرسایه‌تیمان هه‌یه. ئه‌و شتانه‌ی له سوریا دا ئیستا رووی ده‌ده‌ن ئه‌و شتانه‌ن که قه‌ت به بیرتان دا نایه که له سالی 2015 دا روو ده‌دات. ڕه‌نگ بیت له 1015 به‌لام نه‌ک له 2015."
کورکر هه‌روه‌ک گه‌لێک له پارتی کۆمار ده‌ڵێن نیشان نه‌دانی کردار له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباماوه یارمه‌تی به ته‌شه‌نا کردنی قه‌یرانی ئێستای سوریای کرد. هێندێک دێمۆکڕات دانی پێ ده‌نێن که، له ڕاستی دا، رێبازێکی زیاتر شێلگیرانه به‌رامبه‌ر به شهر له سوریا دا له به‌رژه‌وه‌ندی دا ده‌بێت.
به پێی بۆچوونی سناتوری دیمۆکرات پاتریک لی Patrick Leahy، خه‌تاکاری سه‌ره‌کی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌ده. ئه‌و ڕێزی له پلانی سه‌رۆک ئۆباما گرت که 10،000 په‌ناخوازی سوریا وه‌ربگرێت.
"ئه‌رووپاییه‌کان له هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌ری زۆر باش بوونه، به‌لام ئێمه‌ش به خه‌ریکین ئه‌و هه‌نگاو بنێینه‌وه. ئێمه‌ش له هه‌وڵ داده‌بین په‌ناخوازان لێره وه‌ربگرین."
تێم که‌ین Tim Kaine له پارتی دێمۆکڕات پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامای به ده‌ستپێکێکی باش زانی.
"کاتێک ئێوه به‌رواردی ده‌که‌ن که لوبنان چی ئه‌نجام ده‌دات واتا یه‌ک ملیون که‌س په‌نا ده‌دات، تورکیا زیاتر له 2 ملیۆن، ئوردون یه‌ک ملیۆن، بیر له ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئێمه ده‌توانین زۆر له ئه‌وه زیاتر ئه‌نجام بده‌ین."
سناتور کۆرکر گوتی سه‌رۆک ئوباما ده‌سه‌لاتی به‌رفره‌وانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بریار بدات چ ژماره‌یه‌ک له سوریا وه‌ک په‌ناخواز بێنه وڵات، به‌ڵام کونگرێسیش هه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ی هه‌یه، به تایبه‌تی کاتێک مه‌سه‌له‌ی ته‌رخان کردنی بودجه‌ی پیویست دێته گۆڕ بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له هه‌وڵه‌که بکردرێت.
Your browser doesn’t support HTML5