وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ دەڵێت مەشقکردنی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری F-16 ی ئەمەریکایی دەستیپێکردووە، بەڵام لانیکەم شەش مانگ یاخود زیاتر دەخایەنێت. ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئەمەریکایی وتی هەر کە فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان مەشقەکانییان تەواو کرد فڕۆکەی شەڕکەری F-16 دەدرێت بە ئۆکرانیا.
ڕێزنیکۆڤ لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی مەشقە شەش مانگییەکە بە کەمترین ماوە داندراوە بۆ فڕۆکەوانەکان، بەڵام هێشتا نەزاندراوە مەشقی ئەندازیار و میکانیکەکان چەند دەخایەنێت.
ڕێزنیکۆڤ بە پێشکەشکاری کەناڵ 24 ئاندریانا کوچەری وت " لەبەرئەوە بۆ ئەوەی پێشبینییەکت هەبێت ڕێی تێبچێت، شەش مانگ لە مێشکتدا دابنێ، بەڵام نائومێد مەبە ئەگەر زیاتر بخایەنێت."
لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی ئەمەریکا وتی واشنتن ڕەوانەکردنی فڕۆکەی شەڕکەری F-16 ی لە دانیمارک و هۆڵەنداوە بۆ ئۆکرانیا پەسەند کردووە، ئەوەش بەمەبەستی یارمەتیدانی ئۆکرانیا لە بەرگریکردن لە خۆی دژی ڕووسیا، ئەمەش بە زووترین کات دوای تەواوبوونی مەشقی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز