ئەمەریکا پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی سەر بە مادورۆی ڤەنزوێلا قەدەغە دەکات

نیکۆلاس مادورۆ

بەرپرسێکی ئەمەریکا وتی ڕۆژی پێنجشەممە ئەمەریکا پێدانی ڤیزای بە " ژمارەیەکی زۆر " لە بەرپرسانی سەر بە سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆدا قەدەغە کردووە لەسەر ئەوەی گوایە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیان خستووەتە مەترسییەوە.

بەرپرسەکە کە ئاماژەی بە ناوی هیچ کام لەو بەرپرسانەی ڤەنزوێلا نەدا کە سزاکان دەیانگرێتەوە، وتی واشنتن پێدانی ڤیزای بە نزیکەی 2000 ڤەنزوێلایی قەدەغەکردووە لەسەر گەندەڵی و پێشێلکردنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز