تا دێت بارگرژکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاودەسەنێت، هەر ئەمڕۆ فاکس نیوزی ئەمریکایی و گاردیان باس لەوە دەکەن کە سەرکردە باڵاکانی ئێران بەتایبەتی قاسم سولەیمان داوای کۆبونەوەیەکی گەورەی کردووە لەگەڵ میلیتانە شیعەکانی عێراق و ناوچەکەدا بۆ خۆئامادەکاریی بۆ وەڵامدانەوەی هەر پێکدادان و گرژییەک لەناوچەکەدا.... هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانەکەی ئەم دوایـیەی بۆ عێراق داوای لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کردووە کۆنترۆڵی گروپە چەکدارە شیعەکانی وڵاتەکەیان بکەن، ئەوانەی لە لایەن ئێرانەوە پـشتیوانی دەکرێن.
دەڵێن پەمپـێیۆ داوای لە فەرماندە لەشکریـیەکانی عێراق کردووە ئەو گروپانە کۆنترۆڵبکەن کە هەتا دێت و هەژمونیان لە ناو عێراقدا زیادەکات پاش ئەوەی بوونەتە بەشێک لە هێزی ئاسایشی وڵاتەکە. گوتوشیەتی ئەگەربێت و ئەوان ئەو کارە نەکەن، ئەوا ئەمەریکا بە هێز وەڵام دەداتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوو کەشتی جەنگی دیکەی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا کە هەڵگری مووشەکی دوورهاوێژی تۆماهۆکن گەیشتونهته کەنداوی فارس.
ئهوهش لهكاتێكدایه ههفتهی رابردوو ئهمریكا كهشتی زهبهلاحی فڕۆههڵگری یو ئێس ئێس ئهبراهام لینكن و چهندین تێكشكێنهر و كهشتی جهنگی رهوانهی ئاوهكانی كهنداو كرد، ئهوهش دوای تێچكچونی زیاتری پهیوهندیهكانی واشنتن و تاران.
بۆ کێۆماڵکردنی ئەو پرسەو وردتر چونە نێو بارگرژییەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و و ئێران و تاوسەندنی بارگژریەکانی ناوچەکە؛ ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ نوسەر و شرۆڤەکاری سیاسی جەمال حسێندا سازکردووە..
جەمال حسێن دەڵێت "تارمایی جەنگێکی خوێناوی لەم ناوچەیە بەڕێگاوەیە."
هەروەها جەمال دەڵێت "ئەو بەریککەوتن و ململانێ و بەرژەوەندییە ناکۆکانە لەم ناوچەیە هەمووی کۆبۆتەوە، هەم ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت، لەڕووی ستراتیژیشەوە دەڵەمەندە و جیۆپۆلۆتیکی ناوچەکەش وایە وەک دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایە."
جەمال حسێن لەبەراوردێکدا لەنێوان سوریا و ئێران دەڵێت "سوریا شوێنی بەریەککەوتنی هێزە گەورەکانی وەکو ئەمریکا و روسیا و تورکیا و ئێران و وڵاتانی کەنداو هەمووی بوو؛ لەدەرئەنجامدا گەلی سوریا باجەکەی دا بەبێ هیچ دەسکەوتێک زۆری دۆڕان."
Your browser doesn’t support HTML5