ئەمەریکا کۆتوبەندەکانی گەشتە ئاسمانییەکان بەسەر عێراقدا تاوەکو 2027 درێژدەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵ کۆتوبەندەکانی سەر هێڵە ئاسمانییەکانی بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بەسەر عێراقدا تاوەکو سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ مەترسی لەسەر گەشتەکان.

بەڕێوبەرایەتییەکە بە ئاماژەدان بە مەترسیی چالاکییەکانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لایەنی سێیەم، قەدەغەکردنی فڕینی لە خوار بەرزییەکی دیاریکراوەوە تاوەکو مانگی 10 ی ساڵی 2027 درێژکردەوە. مانگی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوەی ئەمەریکا بە بڕی 250,000 دۆلار غەرامەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی کەنەدای کرد لەسەر ئەوەی لە ساڵی 2022 و 2023 دا بە ئاسمانی قەدەغەکراوی عێراقیدا گەشتی کردوووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز