دکتۆر کەمال سەید قادر: ئەمریکا گرنگی زیاتر بە عێراق دەدات بۆ مانەوەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

سەردانەکانی وەزیر دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپێیۆ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست لە دوای تورکیا بۆ عێڕاق و دوواتر بۆ هەرێمی کوردستان. ئاماژەی سیاسی زۆر هەڵدەگرێت و سەردانێکی دیپلۆماسی گرنگە، وەک زۆر لە چاودێرانی سیاسی وای بۆ دەچن کە ئەمە وەرچەرخانێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر ناوچەکە، بە تایبەتی دوا بەدوای ئەگەری پاشە کشێی تەواوەتییان لە سوریا. وەک ئەم شیکەرەوەیەش کە وتوێژمان لەگەڵ سازداوە، وای بۆ دەچێت، ئەگەر هەیە ئەمریکا، سوریا بۆ روسیاو ئێران و تورکیا جێ بهێڵێت، لە بەرامبەریشدا هەوڵی قایم کردنی پێگەیان بدەن لە عێراق. هەروەها دکتۆر کەمال سەید قادر دەشڵێت "ئەمریکا زیاتر نزیک دەبێتەوە لە عەرەبی سونەو کورد، بە تایبەتی دووای روون بوونەوەی تەواوەتی کە سیاسییە شیعییەکان بە گشتی لەگەڵ ئێراندان، ئێستا لە ناوچە سونییەکانیش ئەمریکییەکان رەواجیان لەسەر ئاستی میللی پەیداکردووە، کوردیش یەکێک دەبێت لەو لایەنانە کە ئەو گرنگی پێدانە دەیگرێتەوە، فاکتەرەکان بۆ دووبارە بەهێز بونەوەیان لە بەردەست دایە، ئەگەر سیاسییە کوردەکان بزانن کە چۆن سوودی لێ ببینن، بەڵام لەو باوەڕەدام ئەمجارە گرنگی بە لایەنێکیان دەدەن وەک لە هەردوو لایەنەکە."

لەم وتوێژە باس لەوەش کراوە جێگیربوونەوەی سەبازی ئەمریکی لە سەربازگەی کەیوان، جگە لە بڕینی فرۆشتنی نەوتی خاو بە ئێران، ئاماژەی سیاسیشی لە پشتەوەیە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر کەمال سەید قادر