به پێی هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتدپرێس، ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی B-52ی بۆ قه‌ته‌ر ڕه‌وانه کردوون بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تی بۆمباران به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له دژی داعش دا به‌شداری بکه‌ن، وه‌ک هێزی ئاسمانی شه‌مه گوتی.
ئه‌وه یه‌که‌م جار له‌وه‌تا شه‌ری که‌نداو له 1991یه که ئه‌و بۆمب هاوێژانه بۆ هه‌ریم ڕه‌وانه بکرێن که ئه‌و کات بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی نێردران.
هێزی هه‌وایی گوتی ئه‌و فڕۆکانه له بنکه‌ی هێزی ئاسمانی بارکس ده‌یل له لویزیانا ڕا رۆژی شه‌مه بۆ بنکه‌ی ئاسمانی له قه‌ته‌ر ڕه‌وانه کران.
ئه‌و فڕۆکه بۆمب هاوێژانه تێکه‌ڵ به هاوبه‌ندی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هێرشه‌کانی هه‌وایی له دژی ئامانجه‌کانی داعش له عێراق و سوریا دا ده‌بن.
به پێێ ماڵپه‌ری Airforcetimes ژێنراڵ چاڕلز بڕاون، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ریی هێزه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا کوتی، "ئه‌و فڕۆکانه وێرای خاوه‌نی فره توانایی ده‌شتوانن چه‌که‌کانی ئاڕاسته کراو و هه‌ره پێشکه‌وتوو به کار بهێنن".
له مانگی مارس، کاربه‌ده‌ستانی هێزی هه‌وایی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌یان پێدابوو که ئه‌و فڕۆکانه جێگای فرۆکه‌کانی B-1 ده‌گرنه‌وه که له مانگی 1ی ساڵ له ئاڵمان ڕا هێنایاننه‌وه.