یەپەژە ژنێکی ئەمەریکایی داعش ڕادەستی ئەمەریکا دەکاتەوە

سەمەنثا و منداڵەکانی

ئۆفیسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دەڵێت ژنێکی ئەمەریکایی کە پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو، لەسەر داوای دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ، ڕادەستی ئەمەریکا کراوەتەوە.

ئۆفیسەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر فەیسبوکەکەی هەواڵەکەی ڕاگەیاند و تیایدا نووسیویەتی لە 23 ی مانگەوە سەمەنثا ساڵی لەگەڵ چوار منداڵی ڕەوانەی ئەمەریکا کراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە سەمەنثا ساڵی لەگەڵ هاوسەرەکەی کە ناوی موسا ئەلحەسانی بوو و بە ڕەچەڵەک مەغریبی بوو، لە ساڵی 2014 لە ڕێگەی تورکیاوە چوونەتە ناو سوریا و پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبوو.

سەمەنثا دەڵێت هاوسەرەکەی فێڵی لێکردووە کاتێک لە ئەمەریکا بووە و پـێی گوتووە بەرەو مەغریب دەڕۆین و لەوێ نیشتەجێ دەبین، بەڵام دواتر خۆی لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا بینیوەتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی زانا عومەر