ئه‌مه‌ریکا زۆر نائومێد بووه‌ به‌ هۆی به‌رنامه‌ی ئیسرائیل بۆ سازکردنی خانوبه‌ره‌ی نوێ له‌ ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات

  • Suzanne Presto

ئه‌مه‌ریکا زۆر نائومێد بووه‌ به‌ هۆی به‌رنامه‌ی ئیسرائیل بۆ سازکردنی خانوبه‌ره‌ی نوێ له‌ ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات

چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ده‌ست به‌ جێ به‌ جێ کردنی به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی 1،300 ده‌ست ئاپارتومانی نوێ له‌ ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات-ی کێشه‌ له‌سه‌ر ده‌کات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پی.جێ. کراولی ڕه‌خنه‌ی له‌ بریاره‌که‌ گرت. ئه‌و گوتی " ئێمه‌ زۆر ده‌ڵسارد و نائومێد بوین به‌ هۆی به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت بۆ سازکردنی خانوبه‌ره‌ی نوێ له‌گه‌ره‌که‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کانی ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌مه‌ زیان له‌ هه‌ۆڵه‌کانمان ده‌دات بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفت و گۆی ڕاسته‌و خۆ نێوان لایه‌نه‌کان. ئێمه‌ ده‌مێکه‌ داوامان له‌ هه‌ردو لایه‌ن کردووه‌ ده‌ست له‌ۆ کارانه بپارێزه‌ن که‌ زیان له‌متمانه‌ی نێوانیان ده‌دات ئه‌وه‌(کرداره‌کانیان) له‌ ئۆرشه‌لیم-یش ده‌گرێته‌وه‌. ئێمه‌ به‌رده‌وام هه‌وه‌ڵ ده‌دێن گفت و گۆکانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێبکرێنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ و دانی بریاری یه‌کجاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی تر."

کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان ناپه‌سند کردووه‌.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسرائیل له‌کاتێک دێت که‌ سه‌ره‌ك وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهو به‌ سه‌ردانێکی پێنج ڕۆژه‌ له‌ئه‌مه‌ریکایه‌. کراولی ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌رێ ده‌کات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هیلاری کلنتن باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکات کاتێک پێنج شه‌ممه‌ له‌ نیویۆرك چاوی به‌ به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ده‌که‌وێت.

کراولی پێ وایه‌ که‌سێک له‌ئیسرائیل ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بۆ ئه‌م کاته‌داناوه‌ تا سه‌ره‌ك وه‌زایران شه‌رمه‌زار بکات له‌ کاتی سه‌ردانی له‌ ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها بۆ بنکۆڵ کردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.

کاربه‌ده‌ستان له‌ واشنتن به‌رده‌وام هه‌ۆلیان داوه‌ گفت و گۆکانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێبکرێنه‌وه تا چاره‌سه‌ری کێشه‌سه‌رکیه‌کان وه‌ك پاشه‌ڕۆژی ئۆرشه‌لیم بکرێت.

وتووێژه‌کانی ئاشتی به‌ ناوبژی ئه‌مه‌ریکا له‌ مانگی ڕابوردو چه‌قین‌ پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده‌ نه‌بوو بریاری نوێ بکاته‌وه بۆ ڕاگرتنی سازکردنی نیشته‌جێ یان له‌ که‌ناری ڕۆژئاوا.

فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ بێ نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌ۆبڕیاره‌ ناگه‌ڕینه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفت و گۆیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیلاری کلنتن به‌م دواییانه‌ سه‌ردانی ئاسیا و هه‌رێمی په‌سه‌فیکی کرد و چاوه‌رێ ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ۆڵه‌کانی له‌مه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.