وەزارەتی دادی ئەمەریکا دەڵێت ئەرکێکی ڕووسیای بۆ کارکردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێکداوە

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە وتی ئەرکێکی ڕووسیای تێکداوە کە تێیدا هەژماری ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانییان بەکارهێناوە کە ژیری دەستکرد بەڕێوەی بردوون، ئەوەش لە پێناو بڵاوکردنەوەی پەیامی لایەنگری کرێملن بە شێوەیەکی نهێنی لە ئەمەریکا و دەرەوەدا.

هەواڵەکە چوار مانگ پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دێت، کە شارەزایانی ئاسایش دەڵێن باوەڕییان وایە ببێتە ئامانجی هاککردنەکان و ئەرکە نهێنییەکانی دوژمنە دەرەکییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە مەبەستی کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکان. بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بە ئاشکرا وتوویانە چاودێری ئەو بابەتانە دەکەن کە ئامانج لێیان تێکدانی هەڵبژاردنەکانە.

بەپێی لێکۆڵەرەوان، ئەرکەکە لە ڕێی ڕێکخراوێکی تایبەتی هەواڵگرییەوە ڕێکخراوە کە بنکەکەی لە ڕووسیایە و ستافەکەی بریتین لە ئەفسەرانی هەواڵگری ڕووسیا و کارمەندێکی باڵای دەزگای هەواڵی ڕووسیا تودەی، کە لەلایەن حکومەتی ڕووسیاوە پشتیوانی لێدەکرێت.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، ئەم ڕێکخراوە تایبەتە سەکۆیەکی دروستکردووە کە ژیری دەستکرد بزوێنەرەکەیەتی و مەبەست لێی دروستکردن و کۆنتڕۆڵکردن و بەڕێوەبردنی سەدان هەژماری ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، بە شێوەیەک دروست کراون کە هاوشێوەی ئەمەریکاییەکان بن.

بە کۆی گشتی، ئەو سەکۆیە نزیکەی 1000 هەژماری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دروست کردووە، لەو کاتەوەی کە ئاشکرا کراوە ئەو هەژمارانە قەدەغە کراون.

ئەم هەژمارانە پۆستی لایەنگری کرێملنییان بڵاوکردووەتەوە و ڕەخنەیان لە حکومەتی ئۆکرانیا گرتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز