دەنگدەرانی ئەمەریکایی کە بە ئەندازەیەکی زۆر دابەشبوون، رۆژی سـێشەممە ڕوویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێ بۆ کۆنگرێس و هەروەها بۆ ئەوەی لەم دەنگدانەی نیو خولی سەرۆکایەتیدا هەڵسەنگاندنی خۆیان لەسەر سەرۆک ترامپ بدەن. ئەنجامی دەنگدانەکەی ڕەنگە هاوسەنگی دەسەڵات لە واشنتن بگۆڕێت و سەرۆکایەتی دوو ساڵی ئایندەی سەرۆک ترامپیش بگۆڕێت.
شارەزا جۆن هوداک دەڵێت؛ بەشداری دەنگدەران لە سەرەتای دەنگدانەکەدا لە ئاستێکی بەرزدابووە هاوکاتی ئەوەی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات وەک ریفراندۆمێک لەسەر دانۆڵد ترامپ دەڕواننە دەنگدانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی.
ئاسۆ جەبار سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێ بۆ کۆنگرێس وتووێژی لەگەڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ سەنگەر رەسوڵ دا سازکردووە...
سەنگەر رەسوڵ سەبارەت بە داوەتکردنیان بۆ ئەمریکا لەم سەروەختی هەڵبژاردنەوەدا دەڵێت "25 میدیاکار و رۆژنامەوان کاندیدکران بۆ ئەم پڕۆسەیە، هەر وڵاتەو یەک کاندیدی هەبوو، ئێمەش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان توانیمان بەشداری ئەو پڕۆگرامە بکەیەن، ئەو پڕۆگرامە دوو مەبەستی سەرەکی هەبوو یەکەمیان چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکەبوو لەئەمریکا و ئەزمونکردنی بەهێزترین پڕۆسەی دیموکراسی."
سەنگەر رەسوڵ لەبارەی جیاوازییەکانەوە دەڵێت "لێرە خەڵک و دەنگدەر شانبەشانی ئەزمونکردنی ئەرک و مافە دیموکراسییەکانیان لەژێر رەوایەتی سیستمێکی دادپەروەر و مەحکەمدا دەنگ دەدەن، بەڵام ئێمەی دەنگدەر لەکوردستان دەچین دەنگ دەدەیەن بۆ دروستکردنی سیستمێکی دادوەریی."
Your browser doesn’t support HTML5