باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر ناچاربین هێز بەکاردەهێنین لەدژی پیۆنگیانگ

ئەمەریکا کۆریای باکووری ئاگادارکردەوە و وتی ئەگەر ناچاربین بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور ئەوا هێز بەکاردەهێنێت بەڵام وتی پێی باشترە جوڵەی سیاسی جیهانی بەکاربهێنێت دژی پیۆنگیانگ وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ تاقیکردنەوە موشەکیە بالیستیکیەکەی کۆریای باکوور.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی کارەکانی کۆریای باکوور " دەرگای گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دادەخات" و ئەمەریکا ئامادەیە بەرگری لە خۆیی و هاوپەیمانەکانی بکات.

هەیڵی لە کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە کۆریای باکوور وتی " توانایەکی بەهێزی سەربازیمان هەیە، ئەگەر ناچاربین ئەوا بەکاری دەهێنین بەڵام پێمان باشترە ناچار نەبین بەو ئاڕاستەیەدا بڕۆین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز