په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تورکیا وێده‌چێت زیاتر به‌ره‌و گرژی بڕوات دوای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستێکی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ تاوانی خسته سه‌ر تورکیا که وه‌ک خۆی ناوی نا ئایدۆلۆژیای ئیسلامی توندڕه‌و له ده‌وری جیهان بڵاو ده‌کاته‌وه.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆک تڕا‌مپ، ژێنراڵ مه‌ک مه‌ستر، سێ شه‌مه گوتی که تورکیا تێکه‌ڵ به قه‌ته‌ر بووه که سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ پشتیوانی دارایی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی توندڕه‌وییه.
مه‌ک مه‌ستر له ماوه‌ی ئاماده‌بوونێکی له واشنگتنی پێته‌خت گوتی: "باڵکان ئێستا ناوچه‌یه‌کی جێگای نێگه‌رانی زۆره."
مه‌ک مه‌ستر تاوانی نه‌خسته سه‌ر ئانکارا که پشتیوانی دارایی بۆ گرووپه‌کانی راسته‌قینه‌ی تێرۆرستی دابین ده‌کات. به جێگای ئه‌وه، ئه‌و نیگه‌رانی ده‌ربڕی که تورکیا شوێنی پێی کرده‌وه‌کانی عه‌ڕه‌بستانی سعودی له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1970، و کرده‌وه‌ی ئه‌م دواییانه قه‌ته‌ر که‌وتوه، واتا له‌ڕێگای دابین کردنی یارمه‌تی دارایی بۆ گرووپه‌کان، یارمه‌تی به پێک هێنانی دۆخێک ده‌کات که ڕێگا به په‌ره‌پێدانی تێرۆرزم ده‌کات.
ئه‌و گوتی: "ئێمه سه‌رنجی پێویستمان نه‌دا که چلۆن بیرۆکه‌ی توندڕه‌وی له ڕێگای مه‌ده‌ره‌سه و مزگه‌وته‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی که پێیان ده‌گوتری ناوه‌نده‌کانی خێرخۆازی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی، به شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌وان کاره‌کانیان چوونه‌ته پێش."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا چوارشه‌مه ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌کانی مه‌ک مه‌ستر گرت، و به "جێگای سه‌رسووڕمان، بێ بناخه و به ناپه‌سندی ناوه‌زد کردن."
لێدوانی وه‌زاره‌تی تورکیا گوتی، "ئێمه له ئه‌مه‌ریکا، که به دۆستی و هاوپه‌یمانی ده‌زانین، چاوه‌روانی ده‌که‌ین هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به وڵاتی ئێمه‌ی هه‌بێت، و هه‌موو شێوه‌کانی هاوکاری له گه‌ڵ گرووپه‌کانی تێرۆرستی وه‌ک یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ ڕابگرێت و پشتیوانی کارێگهرتر و کرده‌وه‌یی له هه‌ڵوێستی ئێمه له شهر به دژی تێرۆرزم و توندڕه‌وی بکات."
پشتیوانی بۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه تووشی گرژی هاتووه که سه‌باره‌ت به پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له ی.پ. گ. یه، که له شه‌ری داعش له سوریا دا یارمه‌تی کرد. ئانکارا ده‌ڵێت یه‌کینه‌کانی پاراستینی گه‌ڵ په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کورستان ه‌وه هه‌یه، که ده‌ستی به سه‌رهه‌ڵدانێکی کورد له نێو تورکیا دا کردووه.
په‌یوه‌ندێکانی نێوان واشنگتن و ئانکارا به دوای کودتاکه‌ی سه‌رنه‌که‌وتووی مانگی جولای 2016 له تورکیا دا زیاتر بوو. ئانکارا تاوان ده‌خاته سه‌ر فه‌تحوڵا گوله‌ن که ده‌ستی له هه‌وڵی کودتاکه دا بووه، که ناوبراو له پێنسێلڤانیای ئه‌مه‌ریکا دا ده‌ژی. گوله‌ن ئه‌و تاوانه به ناڕاست نازانێت. ئه‌مه‌ریکا داوای تورکیای نه‌داوه‌ته‌وه که ناوبراو بۆ تورکیا ڕاده‌ست بکه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌م دواییانه، بڕیاری تڕا‌مپ بۆ فه‌رمی ناسینی ئورشه‌لیم وه‌ک پێته‌ختی ئیسڕایڵ تورکیای تووڕه کردووه، و ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، "ئه‌و کاره ده‌توانێت وا‌بکات په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه له گه‌ڵ ئیسڕایل نه‌مێنێت. ئێوه ناتوانن ئه‌و هه‌نگاوه بگرنه به‌ر."
ڕووسیا، ئێران
له هه‌مان کاتدا، وهڕسووڕانی تورکیا بۆ لای ڕووسیا و ئێران وای کردووه کاربه‌ده‌ستان له واشنگتن نیگهرا ن بکات، و ئه‌وه‌ش که تورکیا وه‌ک مودێلێک بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی تێرۆرستی ده‌بێت که ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرن.
مه‌ک مه‌ستر سێشهمه گوتی، له ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "گرووپی ئیسلامی شت فێربوونه."
هه‌روه‌ها گوتی، پارتی ئه‌ردۆغان "به ڕاستی مۆدێلیکه له ڕیگای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه کار ده‌کات. پاشان له ڕێگای که‌رتی په‌روه‌رده و فێرکردن، پاشان پۆلیس و به‌شی دادوه‌ری، و پاشان له‌شکر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له ده‌ستی پارتێکی تایبه‌تی دابمێنێت. ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ک که ئێمه نامانه‌وێت بیبینین و به داخه‌وه ئه‌وه‌ش واده‌کات که تورکیا له ڕۆژئاوا دووربکه‌ویته‌وه."
ئه‌م گوتاره له لایه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جێف سێلدن، Jeff Seldin ئاماده‌کراوه.