به‌رپـرسێـکی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پـیاداچوونه‌وه به ڕووداوی گڕگرتنی ئه‌و بیره نه‌وته‌دا نه‌کرێت، ئه‌وه‌ی له ئاکامی نه‌وتێـکی زۆر ڕژایه که‌نداوی مه‌کسیک تا ئه‌و ده‌مه بیری دیکه‌ی نێو ئاوی که‌ناری ده‌ریا لێ‌نادرێت.
له‌و باره‌یه‌وه له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ئه‌مڕۆی که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکایی له‌گه‌ڵ ده‌یڤد ئاکسلڕۆدی ڕاوێژکاری کۆشـکی سـپی، ناوبراو ڕایگه‌یاند لـێپـرسـراوان گه‌ره‌کیانه بزانن که ئایا هۆکاری گڕگرتنی ئه‌و سه‌کۆی هه‌ڵهێنجانی نه‌وته چی بووه و ئایا ده‌کرا نه‌هێڵدرایه ئه‌و کاره‌سـاته ڕووی بدایه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌م دوایـیه‌دا ڕاگرتنی لێـدانی بیری نه‌وتی نێو ئاوی ده‌ریای هه‌ڵـگرت که به مه‌به‌سـتی زیادکردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆجێی‌یه، ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی که ده‌ڕژێته نێو ئاوی ده‌ریاوه دوێنێ گه‌یشـته نزیک ڕووباری میسیسـپی له سـتانی لویزیانای باشور و به‌هۆیه‌وه فه‌رمان‌ڕه‌وای سـتانه‌که ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاند.