کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا ئاماژەی زیاتر دەبینێت لەسەر ئەوەی ڕووسیا و ئێران هاوبەشییە بەرگرییە بێپێشینەکەیان فراوانتر دەکەن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی مۆسکۆ بتوانێت درێژە بە جەنگەکەی بدات لە ئۆکرانیا و مەترسییەکی گەورەتر لەسەر دراوسێکانی ئێران دروست ببێت.
وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی وت وەکو بەشێک لە هاریکارییەکان، ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری خۆکوژ بۆ ڕووسیا دابین دەکات، لە مانگی هەشتەوە 400 فڕۆکەی لەو جۆرەی داوە بە ڕووسیا.
کیربی وتی " ئەمە پەیوەندی بە پەیوەندییەکی بەرگرییەوە هەیە " کە ڕێگە بە ڕووسیا دەدات خەڵکی زیاتر لە ئۆکرانیا بکوژێت و واشدەکات ئێران بتوانێت کەلوپەلە سەربازییەکانی زیاتر بکات و مەترسییەکی گەورەتر لەسەر دراوسێکانی دروست بکات.
وتیشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سەرەکیترین یارمەتی سەربازیین کە ئێران بۆ ڕووسیایان دابین دەکات، ئەویش هەوڵ دەدات جۆرە پێشکەوتووەکانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی دەست بکەوێت.
کیربی وتی ئەمەریکا سەپاندنی سزای دیکە بەسەر زیادبوونی هاریکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێراندا ڕادەگەیەنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز