ئەمەریکا: کرێملن هێرشێکی تەواوی کردۆتە سەر ئازادی ڕاگەیاندنەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە پێدانی ڤیزا بە ڕۆژنامەنووسە ڕووسییەکان و مۆڵەتی کارکردنی لە هیچ ڕۆژنامەنووسێکی ڕووسی لە ئەمەریکا نەسەندۆتەوە. ئاماژەشی بەوەدا کرێملن " هێرشێکی تەواوی " کردۆتەسەر ئازادی ڕاگەیاندنەکان.

ڕۆژی دووشەممە دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا هۆشداری داوەتە دەزگا هەواڵییەکانی ئەمەریکا و وتوویەتی تاوەکو بارودۆخی ڕۆژنامەنووسە ڕووسییەکان لە ئەمەریکا باشتر نەبێت ئەوا مەترسی لێسەندنەوەی متمانەیان لەسەر دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی " ئەوە بەسە کە بڵێیت ڕووسیا بەردەوامە لە بەراوردکردنە هەڵەکانیدا. حکومەتی ڕووسیا لە بنچینەوەوە و بە تەواوی خواستییەوە مانای هەبوونی ڕاگەیاندنی ئازادی بەلاوە گرنگ نیە، وەکو بەڵگەیەکیش بۆ ئەوە، نزیکەی سەرجەم ئەو ڕاگەیاندنە ڕووسییانەیان قەدەغەکردووە کە هەوڵیانداوە هەواڵی ناوخۆی وڵاتەکەیان بڵاوبکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز